براوه‌ی یه‌كه‌م چاوی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران نییه
K24 - هه‌ولێر
زیاء ئه‌لئه‌سه‌دی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌ڵێت: "مافی هاوپه‌یمانیی سائیروونه داوای پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بكات".
له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئه‌سه‌دی گوتوویه‌تی: "ئامانجی هاوپه‌یمانێتی سائیروون ئه‌وه نییه پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی ده‌ستكه‌وێت، به‌ڵكو ته‌ئكید له مافی خۆی بۆ داواكردنی ئه‌و پۆسته و پۆستی دیكه ده‌كاته‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، هاوپه‌یمانێتی سائیروون تا ئێستا 54 كورسی به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی دیكه‌دا نه‌چووه‌ته پێشبڕكێی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی زۆرینه له په‌رله‌مانی نوێ‌دا".
به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، مه‌رجی سائیروون بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی دیكه ئه‌وه‌یه، كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپی هاوبه‌شیان هه‌بێت له درووستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌دا و لای سائیروون قه‌بووڵكراو بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌رگا كراوه‌یه بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ هه‌ر كوتله‌یه‌كی دیكه‌دا".
به‌ڵام دوێنێ سه‌ڵاح عوبه‌یدی گوته‌بێژی ره‌وتی سه‌در گووتی: "سائیروون پێداگری له‌سه‌ر ناونانی كاندیدی خۆی ناكات و بۆ پاڵپشتیكردنی حه‌یده‌ر عه‌بادیش ته‌نها یه‌ك مه‌رجیان هه‌یه".
هه‌روه‌ها گووتی: "كێشه‌مان له‌گه‌ڵ كاندیدكردنه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی نییه، به‌و مه‌رجه‌ی به‌ڵێن بدات و خشته‌یه‌ك بۆ به‌ڵێنه‌كانی دابنێت، سائیروون پاڵپشتی كه‌سێك ده‌كات حزبیی نه‌بێت و ته‌كنۆكرات بێت و پێگه‌كه‌ی دوور بێت له گوشاری حزب".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مجاره هیچ لیستێكی گه‌وره نییه كه هه‌موو كاروباری حكوومه‌ت به‌ته‌نها بخاته ژێر كۆنترۆڵی خۆی، به‌ڵكو ئه‌و لیسته‌ی خاوه‌نی پرۆگرامی دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵییه، لیستێكی گه‌وره‌یه".
رۆژی 12/5/2018 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رێوه‌چوو و به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، هاوپه‌یمانی سائیروون كه موقته‌دا سه‌در پاڵپشتی ده‌كات، براوه‌ی یه‌كه‌مه.