ئینته‌ر میلان له كڕینی ئه‌ستێره‌یه‌كی بارسێلۆنا نزیك بۆته‌وه

میدیاكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردووه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌رپرسانی ئینته‌ر میلان له پێناو گواستنه‌وه‌ی لویس سوارێزی ئۆروگوایی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بارسێلۆنا كۆبوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا، بارسێلۆنا بیرۆكه‌ی فرۆشتنی لویس سوارێزی داڕشتووه، به‌تایبه‌تی به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی، ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو له شوێنی سوارێز گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئانتوان گریزمان یه‌كلایی بكاته‌وه.
لویس سوارێز له هاوێنی 2014 له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه به به‌های 52 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، ئه‌م وه‌رزه له كۆی 49 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 30 گۆڵی كردووه و 16 ئاسیستی هه‌بووه.
.jpg)