به فه‌رمی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بووه پاڵه‌وانی یۆرۆپالیگ
له فایناڵی یۆرۆپالیگ، یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به سه‌ركردایه‌تی ئانتوان گریزمان به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی مارسێلیای فره‌نسا هێنا.
ئانتوان گریزمان له خوله‌كی 21ـی گێمی یه‌كه‌م سوودی له هه‌ڵه‌یه‌كی هێڵی به‌رگریكاری مارسێلیا وه‌رگرت و به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و هانده‌رانی یانه مه‌دریدییه‌كه‌ی هێنا سه‌ما.
دوای تێپه‌ڕبوونی 4 خولهك به‌سه‌ر گێمی دووه‌م دیسان گریزمان هاته‌وه ده‌نگ و گۆڵی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
له خوله‌كی 89ـی یارییه‌كه گابرێل فێرناندێز گۆڵی سێیه‌می یانه مه‌دریدییه‌كه‌ی تۆمار كرد و ناسناوه‌كه‌ی خوله‌كه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد.
گریزمان له‌و یارییه بووه یه‌كه‌م یاریزانی فره‌نسا كه بتوانێت له فایناڵێكی ئه‌ورووپا 2 گۆڵ له یانه‌یه‌كی فره‌نسا بكات، دوای 13 ساڵیش گریزمان بووه یه‌كه‌م یاریزانی فره‌نسا كه له فایناڵێكی ئه‌ورووپا گۆڵ بكات.