زانكۆى هارڤا‌رد له فه‌توايه‌كى به‌ر له 62 ساڵى زانايه‌كى سعووديه ده‌كۆڵێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
زانكۆى هارڤاردى ئه‌مه‌ريكى له كۆنگره‌يه‌كى پزيشكيدا فه‌توا و بۆچوونى زانايه‌كى ئيسلامى سعووديه تاوتوێ ده‌كات كه (62 ساڵ) به‌ر له ئێستا له كتێبه‌كانى ئاماژه‌ى پێكردووه.
ئه‌و زانا سعووديه ناوى شێخ عه‌بدولڕه‌حمان سه‌عدييه و له دانراوه‌كانيدا (62 ساڵ) به‌ر له ئێستا باسى به‌خشينى ئه‌ندامانى جه‌سته‌ى كردووه دواى ئه‌وه‌ى كه‌سه‌كه كۆچى دوايى ده‌كات.
كتێبه‌كه‌ى شێخ سه‌عدى تايبه‌ته به بۆچوون و ره‌ئى شه‌رعى له باره‌ى پرسه‌كانى رۆژه‌وه و پێش ئه‌وه‌ى كۆچى دوايى بكات له 1956 كتێبه‌كه‌ى چاپكردووه.
موساعدى كوڕى عه‌بدوڵڵا سه‌عدى، نه‌وه‌ى شێخ سه‌عدى به ئاژانسى هه‌واڵده‌رى سعوودى راگه‌ياندووه، نووسراو شه‌رعييه‌كانى باپيره‌ى وه‌رگێڕدراوون بۆ زمانه‌كانى ئينگليزى، رووسى، فه‌ره‌نسى، توركى و ئه‌ندۆنيزى.
بڕياره يه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو ژماره‌يه‌ك له دانراوه‌كانى شێخ سه‌عدى بڵاو بكرێنه‌وه، كه خۆيان له (96) كتێب ده‌بيننه‌وه و (30) كتێبيان بۆ يه‌كه‌مجاره بڵاو ده‌كرێنه‌وه و ژماره‌ى لاپه‌ڕه‌كانيان زياتر له (20) هه‌زار لاپه‌ڕه ده‌بێت.
سه‌رچاوه: روسياليه‌وم، واس
#جامعة_هارفارد تناقش رأي علمي للشيخ عبد الرحمن بن ناصر السعدي - رحمه الله - قاله قبل 62 عامًا في مؤلفاته البالغة 96 كتابًا.https://t.co/ooao96zSVB #واس pic.twitter.com/E51jns19BT
— واس (@spagov) ١١ مايو ٢٠١٨