هه‌واڵی مردنی عادل موراد بڵاوده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هه‌واڵی كۆچی دوایی عادل موراد, سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نيشتمانى كوردستان بڵاوده‌بێته‌وه و میدیای فه‌رمی یه‌كێتییش ده‌ڵێت ته‌ندرووستی ناجێگیره.
هه‌رچه‌نده تا ئێستا میدیای فه‌رمی یه‌كێتی هه‌واڵی كۆچی دوایی عادل مورادى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام پێشتر بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری، گه‌یه‌نرابووه وڵاتی ئه‌ڵمانیا و له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌ی شاری كۆڵن چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت.
لەتیف نێرۆیی گوتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی بۆ کوردستان 24، رایگه‌یاند، عادل موراد لە ژیاندا ماوە و باری تەندروستی ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری ووردی پزیشکیدایە.
عادل موراد له‌دایكبووی ساڵی 1949ی به‌غدایه, یه‌كێكيشه له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و له ماوه‌ی ساڵانی نێوان 2004-2009 باڵیۆزی عێراق بووه له وڵاتی رۆمانیا.