له كۆی 152 سندووقی هه‌ولێر ته‌نها ده‌نگی یه‌ك وێستگه به پووچه‌ڵ هه‌ژمار كراوه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له كۆی 152 سندووقی ده‌نگدان، كه له بنكه‌كانی ده‌نگدانی هه‌ولێر ره‌وانه‌ی به‌غدا كرابوون، ته‌نها ده‌نگه‌كانی یه‌ك وێستگه به ته‌واوه‌تی به پووچه‌ڵ هه‌ژماركران.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، جگه له‌و وێستگه‌یه، كه وێستگه‌ی یه‌كی قوتابخانه‌ی باداوه‌یه، ده‌نگی هیچ سندووق و وێستگه‌یه‌كی دیكه به پووچه‌ڵ هه‌ژمار نه‌كراوه و بڕیاریشه ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10 كۆمیسیۆنی باڵا، به فه‌رمی ئه‌نجامی كۆتایی رابگه‌یه‌نێت.
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ خوولی چواره‌م، رۆژی 12 ئایار ئه‌نجام درا، به گوێره‌ی ئاماری به‌رایی كۆمیسیۆنی باڵاش، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان له پله‌ی یه‌كه‌مه و له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش چواره‌مه.
به گوێره‌ی راپرسییه‌كی سه‌نته‌رێكیش عێراقیش، كه به‌ر له هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامیدابوو، پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێك ده‌بێت له چوار لیسته گه‌وره‌كه‌ی ناو په‌رله‌مانی عێراق.
ا. م