ئه‌مریكا هاوكارییه‌كانی بۆ باكووری رۆژئاوای سووریا راده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵی سی بی ئێسی ئه‌مریكی، ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، هه‌موو هاوكارییه‌كانی بۆ ناوچه‌ی باكووری رۆژئاوای سووریا راگرتووه".
كه‌ناڵه ئه‌مریكییه‌كه ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 18/5/2018 له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا وه‌ك ده‌رخستنی ئیراده‌یه‌تی بۆ كشانه‌وه‌ی خێرا له سووریا پاش ئه‌وه‌ی شكست به داعش هێنراوه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یان ملیۆن دۆلار له‌و هاوكاریانه كه‌مبكاته‌وه كه پێشتر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی له رێگه‌ی چه‌ندین رێكخراوی سه‌ربه‌خۆ و میدیا و پاڵپشتیكردنی خوێندن خه‌رجی كردووه.
كه‌ناڵه ئه‌مریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بڕیاره‌كه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ركراوه، پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ داوایكردووه پێداچوونه‌وه به‌سه‌رجه‌م هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌كانی باكووری رۆژئاوای سووریا بكرێت. چونكه پێیوایه ئه‌و هاوكارییانه هیچ كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر سووریا نابێت بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ. به‌ڵام هێشتا كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هیچ قسه‌یه‌كیان له‌سه‌ر داواكه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ نه‌كردووه.