ئه‌مریكا له سه‌در ناترسێ
K24 - هه‌ولێر:
جه‌نه‌راڵ جۆزیف ڤۆتێل، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق به‌هێزه و ده‌ره‌نجامه‌كان هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژی 12/5/2018 كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان درووست ناكات به‌تایبه‌تی كه لیسته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه".
رۆژی هه‌ینی 18/5/2018 ئه‌و جه‌نه‌راڵه ئه‌مریكییه به ئاژانسی فڕانس پرێسی گوتووه: "واشنتن متمانه‌ی زۆری به سوپای عێراق هه‌یه و تا ئێستاش به‌ته‌واوه‌تی متمانه‌ی پێیه‌تی".
ده‌رباره‌ی مه‌ترسی خراپبوونی په‌یوه‌ندیه‌یكانی نێوان سوپای عێراق و هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌گه‌ر هاتوو ره‌وتی سه‌در و هاوپه‌یمانی سائیروون سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت وه‌ربگرن، ڤۆتێل گوتوویه‌تی: "په‌یوه‌ندی زۆر به‌هێزمان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق هه‌یه. سه‌ربازه‌كانی ئه‌وانیش وه‌ك ئه‌وانه‌ی ئێمه له سیاسه‌ت دوورن و ته‌نها سه‌رنجیان خستبووه سه‌ر ئارامی و ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌كه و كارێكی باشیان كردووه، من له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌هۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه نیگه‌ران نییم".
ئه‌و فه‌رمانده باڵایه‌ی ئه‌مریكا سه‌ربازانی عێراق به زۆر باش ناوده‌بات و ده‌ڵێت، ئه‌وانه ده‌سته‌به‌ری پاراستنی گه‌له‌كه‌یان و باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمانن".
ته‌ئكیدیشی كردووه‌ته‌وه، كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئیران هیچ كاریگه‌رییه‌كی له خاكی عێراقدا ده‌رناكه‌وێت".