سێ سیناریۆ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق
K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق مشتومڕی له‌باره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆتایی پێهێنا، پاش ئه‌وه‌ی دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ده‌ره‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی راگه‌یاند، كه زۆر نزیك بوو له ده‌ره‌نجامه به‌راییه‌كانه‌وه كه پێشتر راگه‌یه‌نرابوو.
به‌گوێره‌ی ده‌ره‌نجامی كۆتایی هاوپه‌یمانێتی سائیروونی موقته‌دا سه‌در پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌و له كۆی 329 كورسی په‌رله‌مان، 54 كورسییان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر كردووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌ره‌نجامانه بێت، پێكھێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له‌وانه‌یه به‌پێی ئه‌م سێ سیناریۆیه بێت.
سیناریۆی یه‌كه‌م
درووستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌ك له نێوان هاوپه‌یمانێتی سائیروون به 54 كورسی، ره‌وتی حیكمه به 19 كورسی، نه‌سری عه‌بادی به 42 كورسی، هاوپه‌یمانی نیشتمانی 21 كورسی، هاوپه‌یمانی بڕیاری عێراقی به 12 كورسییه‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش روویدا ئه‌و هاوپه‌یمانێتیانه ناتوانن به‌ته‌واوه‌تی سه‌ركه‌وتووبن و ژماره‌ی زێڕین بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ كۆبكه‌نه‌وه كه نیوه كۆ یه‌كی 166 كورسی ب‌كات.
بۆیه پێده‌چێت هاوپه‌یمانێتی سائیروون رووبكاته پارتی دیموكراتی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعوود بارزانی كه جگه له چه‌ند كورسییه‌كی كۆتا توانیوویه‌تی 25 كورسی به‌ده‌ستبهێنێت و هێزه‌كه‌ش پرۆژه‌ی ده‌ره‌كی ره‌تده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی سكای نیووز، ته‌نها له‌مپه‌ری به‌رده‌م ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه گه‌وره‌یه ئه‌وه ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو كورد مه‌رجی قوسیان بۆ چوونه ناوی هه‌بێت.
سیناریۆی دووه‌م
پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌ك له فه‌تحی هادی عامری به 48 كورسی و ده‌وڵه‌تی یاسای نووری مالیكی به 26 كورسی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به 18 كورسی.
به‌ڵام ئه‌و هێزانه‌یش جگه له كۆكردنه‌وه‌ی 91 كورسی هیچی دیكه‌یان بۆ ناكرێت و زۆر دوور ده‌بن له خواستی ئێران كه ده‌یه‌وێت حكومه‌تی نوێ ره‌چاو و چاودێریی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان ب‌كات.
سیناریۆی سێیه‌م
ئه‌گه‌ری هه‌یه تاران سه‌ركه‌وتوو بێت له كاراكردنه‌وه‌ی "هاوپه‌یمانی نیشتمانی" شیعه‌كان و سائیروون و فه‌تح و حیكمه و نه‌سری عه‌بادی له هاوپه‌یمانێتییه‌كدا كۆبكاته‌وه‌و ده‌وڵه‌تی یاسای نووری مالیكی بخاته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌كه تا ره‌وتی سه‌در به چوونه ناو هاوپه‌یمانێتییه گه‌وره‌كه قایل ب‌كات. به‌ڵام ئه‌مه‌یان تا ئیستا ئه‌گه‌رێكی قورسه. هه‌رچه‌نده ئه‌سته‌م نییه رووبدات. هه‌چه‌نده سیناریۆی دیكه‌ش هه‌ن، به‌ڵام ئه‌م سێ سیناریۆیه به دیارترینیان ده‌بینرێت.