ره‌وتی سه‌در ئامۆژگاریی شكستخواردووه‌كان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19/5/2018 ئه‌میر كینانی سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در گوتوویه‌تی: "ئامۆژگاریی شكستخواردووه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین، ده‌ست له گومانكردن هه‌ڵگرن و ته‌نها دادگاكانی عێراق گومان و تۆمه‌ته‌كانیان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی رۆژی 12/5/2018 شكستیان هێناوه.
كینانی ده‌ڵێت: "هه‌ر تانه‌یه‌كتان له ده‌ره‌نجامه‌كان هه‌یه، ده‌بێت له رێگه‌ی دادگاوه بخرێته روو و یاسایی بێت".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ره‌وتی سه‌در ده‌ڵێت: "با شكستخواردووه‌كان بچنه دادگا و پرسه‌كه‌یان ببه‌نه ئه‌وێ. چونكه دادگای عێراق پێشتریش بڕیاریداوه ده‌نگه‌كانی به‌غدا جارێكی دیكه هه‌ژمار بكرێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وكاته سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادی تانه‌ی له ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و شاره‌دا".
ژماره‌یه‌ك كوتله‌ی سیاسی و باسی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاریی له هه‌ڵبژاردندا ده‌كه‌ن و هاوپه‌یمانێتی سائیروونیش كه موقته‌دا سه‌در پاڵپشتیی ده‌كات پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌و 54 كورسییان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتوودا ده‌بێت.