هه‌فته‌یه‌كی ئاگرین و پڕگۆڵ و رووداوی وه‌رزشی كۆتایی هات
له گه‌ڕی شازده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان، 4 یاری له یاریگه جیاجیایه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه چوون، له یاری لوتكه برایه‌تی شكستی به هه‌ندرێن هێنا و له بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه خۆی نزیك كرده‌وه و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش مه‌ترسی دابه‌زینی له خوله‌كه زیاد بوو.
برایه‌تی ـ هه‌ندرێن
یانه‌ی برایه‌تی له گێمی یه‌كه‌م به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام پێشكه‌وت، گۆڵه‌كانیش له لایه‌ن وریا كامه‌ران و به‌مۆ غه‌ریب تۆمار كران، له‌م یارییه‌دا هه‌ورامان رزگار گۆڵپارێزی برایه‌تی لێدانێكی پێناڵتی عامر فازڵی هێرشبه‌ری یانه‌ی هه‌ندرێنی دوورخسته‌وه.
له گێمی دووه‌م رووداوه‌كانی یارییه‌كه گه‌رمتر بوو، له خولی 75 ناوبژیوان لێدانی پێناڵتی بۆ هه‌ژمار كرا، هه‌ورامان رزگار لێدانی پێناڵتییه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێكرد و بووه یه‌كه‌م گۆڵپارێز له‌م وه‌رزه گۆڵ ده‌كات.
دوای 3 خوله‌ك به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی یارییه‌كه، به دیاریكراوی له خوله‌كی 78 ناوبژیوان دیسان فیكه‌ی لێدانی پێناڵتی بۆ هه‌ندرێن هه‌ژمار كرد، ئه‌مجاره‌یان ئامانج ئه‌كره‌م به سه‌ركه‌وتوویی لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد و تاكه گۆڵی یانه‌كه‌ی له‌م یارییه تۆمار كرد.
پاشان له خوله‌كی 86 ئه‌ركان ره‌حیم هێرشبه‌ری برایه‌تی برینه‌كانی هه‌ندرێنی قوڵتر كرده‌وه و گۆڵی چواره‌می بۆ یانه‌ی برایه‌تی كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات له خوله‌كی 91 بێنجامین ئۆكۆباجی گۆڵی پێنجه‌می كرد.
یانه‌ی برایه‌تی به‌م ئه‌نجامه ژماره‌ی خاڵه‌كانی له لوتكه بۆ 28 خاڵ زیاد كرد، یانه‌ی هه‌ندرێنیش به 24 خاڵ له پله‌ی دووه‌م مایه‌وه.
نه‌ورۆز ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
سه‌ره‌تا محه‌مه‌د سه‌لیم یاریزانی یانه‌ی نه‌ورۆز له خوله‌كی 22 ده‌ستپێشخه‌ری له گۆڵكردن كرد، دوای تێپه‌ڕبوونی 3 خوله‌ك فه‌رهه‌نگ وریا ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ پێشمه‌رگه یه‌كسان كرده‌وه.
دواتر له خوله‌كی 39 دیاری سابیر گۆڵی دووه‌می بۆ نه‌ورۆز كرد و دیسان پێشمه‌رگه دواكه‌وت، به‌مه‌ش گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ورۆز كۆتایی هات.
پاشان له گێمی دووه‌م یانه نه‌ورۆز له خوله‌كی 65 له رێگه‌ی ئاكۆ نووری برینه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی قوڵتر كرده‌وه و گۆڵی سێیه‌میان تۆمار كرد.
نه‌ورۆز به 14 خاڵ بۆ خانه‌ی حه‌وته‌م سه‌ركه‌وت و له ناوچه‌ی دابه‌زین خۆی دوورخسته‌وه، له به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به 13 خاڵ بۆ خانه‌ی كۆتایی دابه‌زی.
شێروانه ـ هه‌ولێر
یانه‌ی شێروانه له شارۆچكه‌ی كه‌لار باوه‌شی بۆ یانه‌ی هه‌ولێری پایته‌خت كرده‌وه، له خوله‌كی 28ـی گێمی یه‌كه‌م یانه‌ی شێروانه له رێگه‌ی محه‌مه‌د سابیر پێشكه‌وت، ئه‌م گێمه به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی یانه گه‌رمیانییه‌كه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م، جاسم محه‌مه‌د یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی پایته‌خت یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام خۆشییه‌كانی ئه‌و یاریزانه زۆری نه‌برد، كاتێك به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، شێروانه ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 13 خاڵ زیاد كرد و یانه‌ی هه‌ولێریش به 19 خاڵ له خانه‌ی پێنجه‌م مایه‌وه.
زێره‌ڤانی ـ زاخۆ
ئه‌م یارییه دوای ململانێیه‌كی زۆر، له خوله‌كی 81 ئه‌یوب ئه‌یاد به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی بۆ زێره‌ڤانی مسۆگه‌ر كرد و یانه‌كه‌ی خسته‌وه نێو ململانێی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه.
زێره‌ڤانی به‌م بردنه‌وه‌یه ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یشته 25 خاڵ بۆ پله‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وت، یانه‌ی زاخۆش به 15 خاڵ له شوێنی خۆی له خانه‌ی شه‌شه‌م مایه‌وه.