مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

ئەم ھەفتەیە مووچەی خانەنشینی دابەش دەكرێت

K24 - ھەولێر

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و سبەش وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

وەك لە خشتەی وەزارەتی دارایی بۆ دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكان ھاتووە، ئەم ھەفتەیە دابەشكردنی مووچە بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:.

رۆژی یەکشەممە 20/5/2018

1- وەزارەتی ناوخۆ

2- دەزگای ئاسایش

رۆژی دووشەممە 21/5/2018

1- پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن ھێزی ئامادە

2- دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە

رۆژی سێ شەممە 22/5/2018

یەکەکانی 70 و 80 ی  پێشمەرگە

چوار شەممە 23/5/2018 خانەنیشنی پێشمەرگە

پێنج شەممە 24/5/2018 خانەنیشنی شارستانی