ناسڕ خلێفی ده‌رگای رۆیشتن به‌ڕووی نێیمار دا ده‌كاته‌وه
خلێفی سه‌رۆكی پاریس سانجێرمان ده‌رگای رۆیشتن به رووی نێیمار دا سیلڤا ده‌كاته‌وه و رایگه‌یاند هه‌ر یاریزانێك نایه‌وێت بمێنێته‌وه ده‌توانێت له پاریس بڕوات.
خلێفی له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ گۆڤاری لیكیپی فڕه‌نسی ده‌ڵێت یانه‌كه‌یان له پێشه‌وه‌ی هه‌موو شتێكه و هیچ كه‌سێك له پاریس سانجێرمان گه‌وره‌تر نییه چ یاریزان بێت یان راهێنه‌ر.
ناوبراو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات هه‌ر یه‌كێك ئه‌مه‌ی پێ قبوڵ نییه و دڵخۆش نییه ده‌توانێت له یانه‌كه بڕوات، خلێفی ده‌شڵێت له‌وه‌ته‌ی هاتووه‌ته پاریس نۆزده نازناویان بردۆته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ره‌خنه‌یان لێ ده‌گیردرێت.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك پێیانوایه ئه‌م قسانه‌ی خلێفی به ئاراسته‌ی نێیماری بڕازیلیه دوای ئه‌وه له ماوه‌ی رابردوو ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه ئه‌و یاریزانه له پاریس ده‌ڕوات و ده‌چێته ریال مه‌درید.