سه‌رۆك بارزانی: مەزنترین پلە و پایە بۆ من پێشمەرگایەتییە
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 56 ساڵ به سه‌ر ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی خۆیدا، په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، پەنجا و شەش ساڵ بەر لە ئێستا و لەم ڕۆژەدا ئەو شەرەفەم پێ بەخشرا كە ببم بە پێشمەرگە. لەو ڕۆژە هەتا ئێستا و هەتا لە ژیاندا مابم مەزنترین پلە و پایە بۆ من پێشمەرگایەتییە.
مه‌سعود بارزانی، له 16ی ئابی 1946 له ژێر ئاڵای كۆماری كوردستان له مه‌هاباد له دایكبووه و له ساڵی 1962 و له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا بووه‌ته پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن، به رابه‌رایه‌تی مسته‌فا بارزانی نه‌مر.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
ئەمڕۆ 20ـی ئایارە، پەنجا و شەش ساڵ بەر لە ئێستا و لەم ڕۆژەدا ئەو شەرەفەم پێ بەخشرا كە ببم بە پێشمەرگە. لەو ڕۆژە هەتا ئێستا و هەتا لە ژیاندا مابم مەزنترین پلە و پایە بۆ من پێشمەرگایەتییە، ئەمە بەرزترین و بەشەرەفترین دەستكەوتی ژیانمە.
هەر بە هیمەتی پێشمەرگەیشە كە گەلی كوردستان خۆی بۆ هیچ هیز و لایەنێك نەچەماندووە جگە لە خودای مەزن.
سەركەوتن و سەربەرزی بۆ ئەوانەیە كە خاوەن ئیرادە و قەزییەن و دڵسۆز و ڕاستگۆن لەگەڵ میللەتەكەیاندا.
مسعود بارزانی
20ـی 5ـی 2018