پێشمەرگەیەكی كۆماری كوردستان كۆچی دواییكرد
K24 – هه‌ولێر:
زرار سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یى، پێشمه‌رگه‌ی كۆمارى كوردستان له مه‌هاباد و یاوه‌رى مه‌لا مسته‌فا بارزانى بۆ یه‌كێتى سۆڤیه‌تى پێشوو كۆچى دوایى كرد.
دواى ململانێیه‌كى زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى، شه‌وى رابردوو زرار سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یى له ته‌مه‌نى 91 ساڵیدا، له شارى سۆران كۆچى دوایى كرد.
زرار سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یى، له بنه‌ماڵه‌یه‌كى ناسراو و تێكۆشه‌رى ناوچه‌ى سۆرانه و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌شدارى له كۆمارى كوردستان له مه‌هاباد كردووه و له گه‌ڵ سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یى باوكى یاوه‌رى مه‌لا مسته‌فا بارزانى بووه بۆ یه‌كێتى سۆڤیه‌تى پێشوو.
له شۆڕشى ئه‌یلوولیشدا بووته پێشمه‌رگه و به‌شدارى له چه‌ندین شه‌ڕ و داستانى به‌ناوبانگى هه‌ندرێن له 12ى ئایارى ساڵى 1966 دا كردووه.
سه‌ر له به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20/5/2018 ته‌رمه‌كه‌ى به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له دۆست و خزمانى له گوندى ده‌رگه‌ڵه‌ى سه‌ر به قه‌زاى رواندز به‌خاكسپێردار.