فه‌رمانده‌يه‌كى باڵاى سه‌رده‌مى به‌عس له نه‌خۆشخانه‌يه‌كى به‌غدا كۆچى دوايى كرد
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ى "سوپاى قودس"ى رژێمى به‌عسى هه‌ڵوه‌شاوه، فهريقى يه‌كه‌م (ئه‌ياد فهتيح راوى) به هۆى جه‌ڵته‌ى مێشكه‌وه له نه‌خۆشخانه كۆچى دواييكرد.
فهريقى يه‌كه‌م ركن له "حه‌ره‌س جمهورى"ى سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس و فه‌رمانده‌ى يه‌كه‌مى "سوپاى قودس"، ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌ى (يه‌رموك)ى خۆرئاواى به‌غدا كۆچى دواييكرد.
سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له حكومه‌تى عێراق ئاشكرايكردووه، (راوى) له زيندان بووه و پێش چوار رۆژ به هۆى تووشبوونى به جه‌ڵته‌ى مێشك گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازييه‌ى رژێمى به‌عس له دايكبووى (1942)ه و فهريقى يه‌كه‌م ركن بووه له (گاردى كۆمارى به‌عس) و له ماوه‌ى هه‌شت ساڵى شه‌ڕى عێراق و ئێران‌دا، (27) مه‌دالياى ئازايه‌تى پێ به‌خشراوه و به يه‌كێك له لايه‌نگره "سه‌رسه‌خته‌كانى" (سه‌دام حوسێن) ناسراو بووه و له (4ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2003) له به‌غدا ده‌ستگيركراوه.
ناوبراو له ليستى (55) داواكراوهكهى رژێمى به‌عس ريزبه‌ندى (30)يه‌مين كه‌س بووه.
دادگاى باڵاى تاوانه‌كان له (2ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2008) به تاوانى به‌شداريكردن له سه‌ركوتكردنى راپه‌ڕينى (شهعبانيه)ى شيعه‌كان له باشوورى عێراق، (ئه‌ياد فهتيح راوى) به زيندانى هه‌تا هه‌تايى حوكمدابوو.
ئ.ر