ده‌وڵه‌تی یاسا: رێگه ناده‌ین عه‌بادی دووباره ببێته‌وه سه‌رۆكی وه‌زیران
K24- هه‌ولێر:
سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی یاسا دووپاتیكرده‌وه، جگه له كوتله‌كه‌ی چه‌ندین كوتله‌ی دیكه‌ش هه‌ن دیكه كه هه‌رگیز رێگه ناده‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی ماوه به‌سه‌رچوو له‌پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه.
عه‌بدولهادی سه‌عداوی، سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تی یاسا به سایتی غه‌د پرێسی راگه‌یاند، "تائێستا ناوی هیچ كاندیدێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران بۆ حكوومه‌تی نوێ پیشكه‌ش نه‌كراوه، ئه‌وه‌ی كراوه ته‌نیا لێكتێگه‌یشتنێكی گشتییه".
سه‌عداوی گوتی: "زۆربه‌ی كوتله‌كان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه عه‌بادی بۆ دووه‌م ویلایه‌ت له‌و پۆسته بمێنێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "رای نوری مالكی، سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا رای ته‌واوی كوتله‌كه‌یه‌تی و هه‌موویان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه عه‌بادی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو راسپێردرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، موقته‌دا سه‌در، سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در كه لیسته‌كه‌ی به‌ناوی "سائیرون" له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین كورسی په‌رله‌مان پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه، مه‌رجی كشانه‌وه‌ی له حزبی ده‌عوه بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچوو دیاریكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له كابینه‌ی ئه‌مجاره‌ی حكوومه‌ت له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه.
به‌گوێره‌ی رادیۆی سه‌وا، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كه ئاماژه به‌ناویان نه‌كراوه رایانگه‌یاندووه، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌در و عه‌بادی كه شه‌وی رابردوو ئه‌نجامدرا، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌و مه‌رجه‌ی بۆ عه‌بادی پێشنیازكردووه.
دوای كه‌متر له 24 كاتژمێر له راگه‌یاندنی ئه‌نجامه كۆتاییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی عێراق و سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانی سائیرون له‌و پرۆسه‌یه‌دا، حه‌یده‌ر عه‌بادی، كه سه‌رۆكایه‌تی لیستی نه‌سر ده‌كات، له‌گه‌ڵ سه‌در كۆبووه‌وه.
دواتریش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌نێوان عه‌بادی و سه‌در، عه‌بادی گوتی: "كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ كاركردنی هاوبه‌ش بوو له‌پێناو خێراكردنی پێكهێنانی حكوومه‌ت"، له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌در دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته حكوومه‌تی داهاتووی عێراق حكوومه‌تێكی باوكایه‌تی بێت و ته‌واوی پێكهاته‌كانی گه‌ل وه‌ك یه‌ك له‌به‌رچاو بگرێت".
له‌كاتێكدا حوسێن عادلی، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نه‌سر ره‌تیكرده‌وه، عه‌بادی به‌و مه‌رجه رازی بێت كه ده‌ست له ئه‌ندامێتی خۆی له حزبی ده‌عوه هه‌ڵگرێت، بۆئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران وه‌ربگرێته‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی "سه‌وا" عادلی جه‌ختی كرده‌وه، "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان سه‌در و عه‌بادیدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌و بابه‌ته نه‌كراوه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌وێنی دیداره‌كه بوو، بریتی‌بوو له لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه بۆ قۆناغی داهاتوو پێویسته".
له‌ساڵی 2005ـه‌وه تائێستا، ئه‌ندامانی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له عێراق به‌ڕێوه ده‌به‌ن، كه یه‌كه‌میان ئیبراهیم جه‌عفه‌ری بوو و، دواتریش نوری مالكی و پاشانیش حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌و پۆسته‌یان به‌ده‌سته‌وه بووه.
H.B