سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه بۆ لای سه‌در ده‌ستپێده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌نی، ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه نه‌خشه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كانی عێراق روون بووه‌ته‌وه‌و هاوپه‌یمانی سائیروونی موقته‌دا سه‌در به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت كورسییه‌كانیان بگاته 60 كورسی و له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتی نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی نزیكبوونه‌ته‌وه‌و ره‌وتی حیكمه‌ی حه‌كیمیش لاری نییه له چوونه پاڵ موقته‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق درووست بكه‌ن.
رۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له موقته‌دا سه‌دره‌وه نوسیوویه‌تی: "سائیروون 54 كورسی به‌ده‌ستھێناوه، به‌ڵام به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت كورسییه‌كانی بگه‌نه 60 كورسی پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند لایه‌نێك خواستی ئه‌وه‌یان ده‌ربڕیوه په‌یوه‌ستی هاوپه‌یمانی سائیروون ببن و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌وه رووده‌دات و هاوكێشه‌ی سیاسی زیاتر ده‌گۆڕێت".
له به‌رامبه‌ردا هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره و حزبی فه‌زیله‌ی ئیسلامی كه له‌ناو نه‌سردا بووه‌ته خاوه‌نی 7 كورسی ده‌یه‌وێت به‌ره‌ی عه‌بادی چۆڵ بكات و به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌رفه‌تی دانووستان له‌به‌رده‌م هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ته‌سك ده‌كاته‌وه. له كاتێكدا پێشبینیان ده‌كرد ببنه لیستی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام وێڕای ئه‌وه‌ی به 42 كورسی سێیه‌م بوون، ئه‌گه‌ر فه‌زیله‌ش بكشێته‌وه ته‌نها 35 كورسی بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستا ده‌مێنێته‌وه".
له كاتێكدا زانیارییه‌كان ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ئه‌و بارودۆخه له به‌رژه‌وه‌ندی عه‌بادی نییه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیاریی دیكه كه ده‌ست شه‌رقولئه‌وسه‌ت كه‌وتووه، سه‌در لاری نییه عه‌بادی خولیكی دیكه سه‌رۆكوه‌زیران بێت، به‌و مه‌رجه‌ی ده‌ستبه‌رداری حزبی ده‌عوه ببێت. هه‌ر چه‌نده كه‌سێكی نزیكی عه‌بادی ره‌تیكردووه‌ته‌وه ئه‌و زانیاریانه هیچ بنه‌مایه‌كیان هه‌بێت".
به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی عامر حه‌سه‌ن فه‌یاز كه مامۆستای زانستی سیاسییه، پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مان وه‌ك هه‌ڵبژاردنی پێشوو ئاسان نابێت، گۆڕانكاری زۆر روویداوه و كه‌م لیستیش هه‌ن ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی یه‌ك پێكهاته بكه‌ن و ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌یه نه‌خشه‌ی سیاسی گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه".
كوتله‌ی زۆرینه پێویستی به 165 كورسییه له كۆی 329 كورسییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران. واتا نیوه كۆ یه‌كی كورسییه‌كان. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێك له قه‌واره سیاسییه‌كان نه‌یانتوانییوه ئه‌و ژماره‌یه كۆبكه‌نه‌وه ده‌بێت هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی دیكه ببه‌ستن تا بتوانن حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنن و وا به پێویست ده‌زانرێت هه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌ك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته درووست بكرێت، ده‌بێت له شیعه و كورد و سوننه پێكبیت.