دوو بوومه‌له‌رزه ئه‌م شوێنانه‌ی كوردستانی هه‌ژاند
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی كه‌شوهه‌وا و چاودێری بوومه‌له‌رزه‌ی عێراق، رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، دوو بوومه‌له‌رزه چه‌ند شوێنێكی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی هه‌ژاند.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ده‌سته‌كه، سه‌رچاوه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ده‌ربه‌ندیخان و گوڕه‌كه‌ی 4.5 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هاووڵاتییان له هه‌ڵه‌بجه و ده‌ربه‌ندیخان و پێجوین، هه‌ستییان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه، كه كاتژمێر 3:31 خووله‌كی به‌ره‌به‌یان بووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، دوای پێنج خووله‌ك و له 3:36 خووله‌ك، بوومه‌له‌رزه‌ی دووه‌میش له هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو تۆماركراوه، كه 41 كیلۆمه‌تر له پارێزگای سلێمانی دووره و به هه‌مان شێوه له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی هه‌ڵه‌بجه‌وه هه‌ستی پێكراوه و گوڕه‌كه‌شی به پێوه‌ی رێخته‌ر 3.5 پله بووه.