زیزۆ له باره‌ی فایناڵی چامپیۆنزلیگ هاته ده‌نگ
زینه‌دین زیدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید له باره‌ی فایناڵی چامپیۆنزلیگ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد و پوخته‌ی قسه‌كانی زیزۆ له خواره‌وه خراوه‌ته ڕوو..
"نازانم لیڤه‌رپوول بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ تا چه‌ند تینووه، به‌ڵام ئێمه‌ش هه‌مان ئاره‌زوومان هه‌یه و له هه‌ر كاتێك زیاتر ده‌مانه‌وێت نازناوه‌كه ببیه‌نه‌وه، گرنگی به‌وه‌ش ناده‌ین كه دوو ساڵی رابردوو بووینه پاڵه‌وان.
ناتوانم پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌م بڵێم، چونكه دیاریكردنی ئه‌وانه‌ی كه یاری ناكه‌ن سه‌خته، بۆ ئه‌م یارییه‌ش پێموانییه ریال مه‌درید و لیڤه‌رپوول به یه‌ك شێواز یاریی بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی گرنگه هه‌وڵبده‌ین ئاماده‌كارییه‌كی باش بۆ یارییه‌كه بكه‌ین و خاڵی لاوازی ركابه‌ره‌كه‌مان بدۆزینه‌وه، وای نابینم ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كراو رووبدات چونكه هه‌ردوو ئاستی هه‌ردوو یانه ناسراوه.
نامه‌وێت به‌راوردی نێوان رۆناڵدۆ و محه‌مه‌د سه‌ڵاح بكه‌م، من كریستیانۆم هه‌یه و ته‌نیا له‌سه‌ر یاریزانه‌كانی خۆم قسه ده‌كه‌م، بۆیه به‌رده‌وام یاری به بێنزێما و رۆناڵدۆ ده‌كه‌م، چونكه په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌ت و باش له‌نێوانیان هه‌یه، رۆژانه له‌گه‌ڵ 25 یاریزانم و داوایان لێده‌كه‌ین به‌باشترین شێوه یاریی بكه‌ن.
ئێمه له‌م وه‌رزه شكستمان نه‌هێناوه تاكه هه‌ڵه‌ی ئێمه چوونه ده‌ره‌وه‌بوو له جامی شای ئیسپانیا، شكست ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وێت ببه‌یته‌وه و چاوت له بردنه‌وه‌ی نازناو نه‌بێت.
من باشترین راهێنه‌ر نیم له‌رووی تاكتیكه‌وه ئه‌وه رۆژنامهكانن واده‌ڵێن، من شتێكی دیكه‌م هه‌یه ئه‌ویش زۆر به سۆزم.
نازانم له یاری كۆتایی چی رووده‌دات، به‌ڵام به‌رده‌وام به ئه‌رێنی بیر ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر به نه‌رێنی بیر بكه‌ینه‌وه ناتوانم نازناو ببه‌مه‌وه.