"دوژمنه‌كه‌ی بێكهام ده‌بێته به‌ربژێر بۆ په‌رله‌مانی توركیا"
ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی توركیا (ئاڵپای ئۆزه‌لان) كه پێشتر به توندی به‌ره‌نگاری د‌یڤید بێكهام بۆته‌وه خۆی بۆ په‌رله‌مانی داهاتووی وڵاته‌كه‌ی به‌ربژێر كردووه كه بڕیاره له 24ـی مانگی داهاتوو هه‌ڵبژاردن له توركیا ده‌ست پێبكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 22 ئایاری 2018، تۆڕی هه‌واڵی حوریه‌تی توركیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئۆزه‌لان ئاڵپای دوژمنه‌كه‌ی بێكهام خۆی بۆ په‌رله‌مانی توركیا به‌ربژێر كردووه.
ئاڵپای ئۆزه‌لان یاریزانی پێشووی یانه‌ی ئاستۆن ڤیلا، له یارییه‌كانی پاڵاوتن بۆ گه‌یشتن به یۆرۆی 2004ـی ئه‌ورووپا و له یاری نێوان توركیا و ئینگلاند كه له ئیستانبووڵ به‌ڕێوه چوو، گاڵته‌ی به بێكهام كرد و به توندی به‌ره‌نگاری بووه‌وه.
ئاڵپای ئۆزه‌لانی ته‌مه‌ن 44 ساڵ، له حیزبی داد و گه‌شه‌پێدان كه ناسراوه به (ئاكپارتی) له لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، خۆی بۆ په‌رله‌مانی توركیا به‌ربژێر كردووه.
ئاڵپای له 2003 كاتێك یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ بڕینی بلیتی یۆرۆی 2004 له نێوان توركیا و ئینگلاند به‌ڕێوه چوو، توركیا ته‌نیا به بردنه‌وه ده‌یتوانی بلیتی یۆرۆی 2004 ببڕێت، له یارییه‌كه‌دا ناوبژیوانی پێشووی ئیتاڵی (كۆڵینا) لێدانێكی پێناڵتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئینگلاند هه‌ژمار كرد و د‌یڤید بێكهام لێدانه‌كه‌ی به فیرۆدا، راسته‌وخۆ ئاڵپای بۆ توڕه‌كردن و گاڵته‌پێكردنی چووه لای بێكهام و هه‌ڵچوون و توڕه‌بوون له نێوانیاندا روویدا، دواتر یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات و توركیا له گه‌یشتن به یۆرۆی 2004 بێهیوا بوو، ئینگلاندیش ئاهه‌نگی گه‌یشتن به یۆرۆی له نێو ئیسته‌نبوول گێرا.