كریستیانۆ بۆ سێیه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك پێشه‌نگی جیهانی گرت
كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ساڵی سێیه‌م له‌سه‌ریه‌ك پێشه‌نگی وه‌رزشوانانی جیهانی گرت كه زۆرترین هه‌واداریان هه‌یه و پێش لیبرۆن جه‌یمس و لیۆنێل مێسی كه‌وته‌وه.
تۆڕی ئی ئێس پی ئێن لیستی وهررزشوانهكانی بڵاوكردۆته‌وه و رۆناڵدۆ كه پێنج جار خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانی بردۆته‌وه پێشه‌نگی ئه‌و وه‌رزشوانانه‌ی گرتووه كه زۆرترین هه‌واداری هه‌یه، ریزبه‌ندیه‌كه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سپۆنسه‌ری تایبه‌ت و گه‌ڕانه به‌دوای ناوی ئه‌و یاریزانه له وێبگه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێتدا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه لیبرۆن جه‌یمس یاریزانی باسكه‌ی كلیڤلاند كاڤالێرز پله‌ی دووه‌می گرتووه و مێسی ئارجێنتینیش دوای بردنه‌وه‌ی نۆیه‌م نازناوی لالیگا له‌گه‌ڵ بارسا له خانه‌ی سێه‌م ده‌بینرێت، له‌دوای ئه‌ویش نێیمار خانه‌ی چواره‌می گرتووه و فێدرێری تێنسزانی سویسریش له پله‌ی پێنجه‌م ده‌بینرێت.