به‌هۆی داڕمانی باڵه‌خانه‌یه‌ك له زاخۆ كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا
K24 - زاخۆ:
به هۆی داڕمانی باڵه‌خانه‌یه‌ك له زاخۆ, كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و 5 كرێكاری دیكه‌ش برینداربوون، برینی یه‌كێكیشیان سه‌خته.
ئيسلام يوسف، په‌یامنێری كوردستان 24 له زاخۆ رایگه‌یاند، له‌كاتی كاركردن له باڵه‌خانه‌كه، بۆ كۆنكریتكردنی نهۆمی یه‌كه‌م، باڵه‌خانه‌كه داڕووخاوه و به هۆیه‌وه كرێكاره‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه، كه خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانه.
ملازم زێره‌ڤان، ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی گه‌لی زاخۆ، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، نزیك كاتژمێر 2ی دوای نیوه‌ڕۆ له رووداوه‌كه ئاگاداركراونه‌ته‌وه و گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری كرێكاره برینداره‌كانییان گواستووه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌ری پێویستییان بۆ كراوه، له باره‌ی هۆكاره‌كه‌شی ئه‌و ئه‌فسه‌ره روونی كرده‌وه، ئه‌وه كاری لێژنه‌ی پسپۆڕ و ئه‌ندازیارانه لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كه‌ی بكه‌ن.
راگه‌یاندنی به‌رگری شارستانی زاخۆش رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا ئاماره‌كان، ته‌نها 6 قوربانیین، گه‌ڕان و پشكنینیش له ئه‌گه‌ری زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و كرێكارانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ژێر كۆنكریته‌كه به‌رده‌وامه، به‌ڵام به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانییان هیچ كه‌سێكی دیكه نه‌كه‌وتووه‌ته ژێر كۆنكریته‌كه.
ا. م