نووسینگه‌ی سه‌در ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه‌باسی په‌یوه‌ندی نێوان واشنتۆن و كوتله‌كه‌ی ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
زیا ئه‌سه‌دی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه له میدیاكان بڵاوبوونه‌ته‌وه و باس له بوونی په‌یوه‌ندی له‌نێوان به‌رپرسانی كۆشكی سپی و ئه‌ندامانی كوتله‌ی "سائیرون" ده‌كه‌ن.
كه‌ناڵی سومه‌ریه نیوز له‌سه‌ر زاری ئه‌سه‌دی بڵاویكرده‌وه، "هه‌ندێك ده‌زگای میدیایی هه‌واڵێكی چه‌واشه‌كارییان بڵاوكردۆته‌وه، گوایا واشنتۆن له‌ڕێگه‌ی كه‌سانی نێوه‌ندگیر و نوینه‌رانی خۆیه‌وه په‌یوه‌ندی به ئه‌ندامانی سائیرونه‌وه كردووه"، له‌مباره‌یه‌وه ئه‌سه‌دی جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه له راستیه‌وه دوورن".
ئه‌سه‌دی گوتیشی: "هیچ كه‌ناڵێكی په‌یوه‌ندیكردنمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان نییه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌وان هه‌میشه نوێنه‌ران و نێوه‌ندگیرانی خۆیان ده‌نێرنه لای ئێمه، به‌ڵام ئێمه به به‌رده‌وامی ره‌تمانكردۆته‌وه كه له‌گه‌ڵیان دابنیشین".
ئه‌سه‌دی داوای له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنیش كرد، "له‌گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان ره‌هه‌نده‌كانی وردی و راستگۆیی له‌به‌رچاو بگرن".
پێشتر هه‌واڵێك له میدیا عێراقی و جیهانییه‌كان له‌سه‌ر زاری زیا ئه‌سه‌دی بڵاوكرایه‌وه، گوایا ئه‌مه‌ریكا له‌ڕێگه‌ی چه‌ند نێوه‌ندگیرێكییه‌وه په‌یوه‌ندی به ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی "سائیرون"ـه‌وه كردووه، كه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دره‌وه پشتیوانی ده‌كرێت و، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه.
H.B