ژماره‌يه‌ك په‌رله‌مانتارى گۆڕان دژى كۆتاى پێكهاته‌كانى هه‌رێم شه‌ڕيان راگه‌ياند
K24– هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك په‌رله‌مانتارى سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، رايانگه‌ياند، له رێگه‌ى پرۆژه ياسايه‌كه‌وه داواى هه‌موارى ياساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات به مه‌به‌ستى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كۆتاي پێكهاته نه‌ته‌وه‌ييه‌كان.
ژماره‌يه‌ك په‌رله‌مانتارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رايانگه‌ياندووه، پێويسته كۆتايى پێكهاته‌كان نه‌مێنێت و ته‌نيا پێوه‌ر بۆ بوونه ئه‌ندام له په‌رله‌مانى كوردستان به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگى هاووڵاتيان بێت.
له هه‌رێمى كوردستاندا، به گوێره‌ى ياساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، (11) كورسى په‌رله‌مان بۆ كۆتاى پێكهاته‌كانى كلدان و ئاشوورى و ئه‌رمه‌ن و توركمان ده‌ستنيشان كراون.
كه‌مال یه‌ڵدا، نوێنه‌رى كریستیانه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان دژايه‌تى خۆى بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى گۆڕان ده‌ربڕى و رايگه‌ياند، ده‌مێكه ئه‌وان هه‌وڵ بۆ نه‌هێشتنى كۆتا پێكهاته‌كان ده‌ده‌ن.
هاوشێوه‌ی كریستیانه‌كان توركمانه‌كانیش نیگه‌رانن، وه‌ك خۆیان باسی ده‌كه‌ن، له به‌ر ئه‌وه‌ی توركمانه‌كان هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر پرسه نيشتیمانییه‌كان دووره له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، بۆیه به به‌رده‌وام ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه دژایه‌تی توركمان و پێكهاته‌كان ده‌كات.
له‌و باره‌يه‌وه، راوێژكارێكی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان (كاردۆ محه‌ممه‌د) رايگه‌ياند، زۆرجار په‌رله‌مانتارێك لێدوان ده‌دات، ده‌بێته هۆی نیگه‌رانی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی، به‌ڵام ئه‌وه ناكاته قسه‌ی فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
به‌شێك له حزبه‌كان پێكهاته‌كان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه ئه‌وان سێبه‌ری حزبێكی دیاریكراون، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌م قسه‌یه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن، پێكهاته‌كان كار بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاین و نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ پرسه نيشتیمانییه‌كان هه‌ڵوێستمان جێگیره.
H.B