كۆریای باكوور به ته‌قاندنه‌وه‌ی پێگه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نیازپاكی خۆی نیشانی ئه‌مه‌ریكا دا
K24- هه‌ولێر:
كۆریای باكوور، ئه‌مرۆ ده‌روازه‌ی 3 تونێل و كۆگایه‌كی له پێگه‌ی "بۆنگی ری" بۆ تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كان ته‌قانده‌وه.
به‌گویره‌ی كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی" هه‌رسێ تونێل و كۆگا ئه‌تۆمییه‌كه له‌به‌رچاوی میدیاكارانی 5 وڵاتی جیهانی له‌ژێر زه‌وی ته‌قێندرانه‌وه، كه له رۆژنامه‌نووسانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی كۆریای باشوور، چین، رووسیا، به‌ریتانیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێكهاتبوون، بۆئه‌وه‌ی ببن به گه‌واهیده‌ری ئه‌و رووداوه گرنگه.
ئه‌و كه‌ناڵه رووسیه بڵایوكرده‌وه، له شه‌وی رابردووه‌وه دۆخه‌كه له كۆریای باشوور له‌وپه‌ڕی چاودیریدایه بۆ ئه‌و رووداوه و، چاوه‌ڕێی راگه‌یاندنی فه‌رمی به‌ڕێوه‌چوونی ته‌قاندنه‌وه‌كه له‌لایه‌ن كۆریای باكووره‌وه ده‌كه‌ن.
په‌یمانگه‌ی كۆریای دیموكراتی میللی بۆ چه‌كی ئه‌تۆمی كه رۆڵێكی به‌رچاوی له‌و هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و پێگه‌یه هه‌بووه، دووپاتیكرده‌وه مه‌حاڵه جارێكی دیكه بتوانرێت تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمى له‌و پێگه‌یه ئه‌نجام بدرێته‌وه و رایگه‌یاند: "له‌وه‌ش ده‌ڵنیا بووینه‌وه كه له‌ئه‌نجامی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و پێگه‌یه هیچ مادده‌یه‌كی تیشكده‌ر دزه‌ی نه‌كردۆته ده‌ره‌وه".
وه‌ك په‌یمانگه‌كه ئاماژه‌ی پێكرد، جگه له ته‌قاندنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی ئه‌و 3 تونێله، چه‌ندین سه‌نته‌ری چاودێری زه‌مینی و ژووری ئه‌منی و ژووری چاككردنه‌وه و كۆگا ته‌قێندراونه‌ته‌وه.
هه‌وره‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "كۆریای باكوور له به‌ره‌وپێشبردنی ته‌كنه‌لۆژیای وزه‌ی ناوه‌كی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوكاری ئێران و سووریا نه‌كردووه و له داهاتووشدا هیچ هاوكارییه‌كمان له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته نابێت".
ده‌ستبه‌رداربوونی كۆریای باكوور له به‌ره‌وپێشبردنی پرۆگرامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی، مه‌رجی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و وڵاته و هه‌ڵگرتنی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر كۆریای باكووره، بۆ نه‌هیشتنی پاساوه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش كۆریای باكوور به ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و پێگه‌یه نیازپاكی خۆی نیشانی واشنتۆندا.
H.B