هەشت خۆکوژی داعش خۆیان بە چەکدارانی حەشدی شەعبیدا تەقاندەوە
K24 - كه‌ركووك:
سەرچاوەیەکی پۆلیسی کەرکووک تایبەت بە کوردستان24ی راگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش هێرشێكی "گه‌وره‌یان" كردووه‌ته سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له ناحیه‌ی عه‌باسی باشووری كه‌ركووك.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووه‌تە سەر لیوای 26ى حەشدی شەعبی و دوای شەڕو ڕووبەڕووبوونەوە بۆ ماوەی دووکاتژمێر، سەرجەم ئەو چەکدارانە کە خۆکوژ بوونە خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ڕاگەیاند چەکدارەکان ژمارەیان هەشت خۆکوژ بوونەو دوای گەمارۆدانیان ناچار کراون خۆیان بتەقێننەوە، لە بارەی زیانی شەڕەکەشەوە، سەرچاوەکەی پۆلیس ئەوەی ئاشکراکرد شەش چەکداری حەشدی شەعبی برینداربوونە.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، هێرشه‌كه له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو به گه‌وره‌ترین هێرشی رێكخراوه‌كه داده‌نرێت و ئینغیماسی بووه، واتا چه‌كداران به پشتێنی بۆمبڕێژه‌وه هاتوونه و تا ئه‌و كاته‌ی توانیویانه شه‌ڕیان كردووه، دواتر خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
ا. م