مه‌رجه‌كانی سه‌در بۆ ویلایه‌تی دووه‌می عه‌بادی ئاشكرا ده‌بن
K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی سائیرون، كه موقته‌دا سه‌دری رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، به چەند مه‌رجێك ئاماده‌یه عه‌بادی بۆ جاری دووه‌م بكاته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
وه‌زیرێك له حكومه‌تی عێراق كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، به رۆژنامەی عه‌ره‌بی جه‌دیدی راگه‌یاندووه، هاوپه‌یمانی سائیرون به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در ئاماده‌یه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی نه‌سڕ بۆ جاری دووه‌م بكاته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام به‌و مه‌رجانه‌ی كه هاوپه‌یمانێتی سائیروون بۆ عه‌بادی دایناون.
به گوێره‌ی گوته‌كانی ئه‌و وه‌زیره، مه‌رجه‌كانیش بریتین له دانانی به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانی, درووستكردنی حكومه‌تێك دوور له پشك پشكێنه‌ی سیاسی و مه‌زهه‌بی، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ته‌كان به كه‌سانی شاره‌زا و ته‌كنۆكرات پڕبكرێنه‌وه.
وه‌ك وه‌زیره‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، ده‌بێت عه‌بادی به‌ڵێنی لێكۆڵینه‌وه له ته‌واوی گه‌نده‌ڵكاران بدات و كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری بكات و شاره وێرانبووه‌كان ئاوه‌دان بكاته‌وه.
12ى ئايار هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، ئێستاش لایه‌نه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاریدان بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی حكوومه‌تێك كه ته‌واوی لایه‌نه‌كان له خۆبگرێت , پێدەچێت پێكهێنانی حكوومه‌تێكی له‌و جۆره‌ش، كاتێكی زۆر بخایه‌نێت.
ا. م