زێباری: ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵبوه‌شێته‌وه ئاژاوه‌یه‌كی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و وه‌زیری پێشووی دارایی عێراق هۆشداریی ده‌دات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی رۆژی 12/5/2018ـی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه "ئاژاوه‌یه‌كی زۆر" درووست ده‌بێت".
زێباری له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه نوسیوویه‌تی: "له‌لایه‌ن هه‌ندێك سیاسی و په‌رله‌مانتاری شكستخواردوو، هه‌وڵی مه‌ترسیدار هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 12/5/2018 هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه‌و و ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامی كاره‌ساتباری بۆ ئاسایش و ئارامی عێراق لێده‌كه‌وێته‌وه".
هۆشیار زێباری ده‌ڵێت: "پێویسته ئه‌و كه‌سانه رابگیرێن و رێگه نه‌درێت وڵات به‌ره‌و ئاژاوه‌یه‌كی زۆر ببه‌ن".
قسه‌كانی زێباری هاوكاتی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كان یان ده‌ركردنی یاسایه‌ك بۆ سه‌رله‌نوێ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگان به ده‌ست بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه نه‌هله ئه‌لهه‌بابی په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: "له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داده‌نیشێت و یاسایه‌كی ده‌ستووریی له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌كات".
هه‌ر چه‌نده گوتوویه‌تی، ئێستا قورسه رێژه‌ی یاسایی بۆ ئه‌و دانیشتنه كۆبكرێته‌وه، چونكه ئه‌و قه‌وارانه‌ی سه‌ركه‌وتوون، رێگه ناده‌ن ئه‌ندامه‌كانیان بێنه ناو هۆڵی په‌رله‌مان و ده‌ترسن یاسایه‌ك ده‌ربكرێت و "ساخته‌كارییه‌كانیان" ئاشكرا بێت كاتێك به ده‌ست ده‌نگه‌كان ده‌ژمێردێنه‌وه.