فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لێژنەیەک لەبارەی سکاڵاکەی برایەتی پێکدەهێنێت

به‌ فه‌رمی واده‌ی ده‌ستپێكی وه‌رزی داهاتووی خولی نایابی كوردستان دیاریكرا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری داوە، لێژنەیەک لەبارەی سکاڵاکەی یانەی برایەتی پێکنهێنێت کە لەبارەی یاریی هەولێر و زێرەڤانی پێشکەشی فیدراسیۆنەکەی کردووە.

لە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان ئەمڕۆ شەممە لەبارەی سکاڵاکەی یانەی برایەتی کە گومانی لە یاریی نێوان هەولێر و زێرەڤانی هەیە و پێیوایە یاریی بە ئەنجامی یارییەکە کراوە، بڕیاری دا لێژنەیەک لەبارەی سکاڵاکەی برایەتی پێکبهێنێت کە جگە لە سکاڵاکەی برایەتی، یانەی هەندرێنیش لەبارەی یارییەکەی بەرامبەر برایەتی کە بە ئەنجامی 5-1 تووشی دۆڕان بوو سکاڵای پێشکەشی فیدراسیۆنەکە کردووە و گومانی لە چەند یاریزانێکی خۆی هەیە كه‌ یارییان بە ئەنجامی یارییەکە کردبێت، لێژنەکە راسپێدراوە لە هەردوو سکاڵاکە بکۆڵێتەوە.

جگە لە کەیسەکەی برایەتی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری دا بەفەرمی بۆیەکەمجار پێش کۆتایی هاتنی وەرزێک، دەستپێکی وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان دەستنیشان بکات و بەفەرمی بڕیاری دا رۆژی 2018/10/22 وەرزی داهاتووی خولەکە دەستپێبکات.

فیدراسیۆنەکە خشتەی یارییەکانی ئەم هەفتەیەشی ئاشکراکردووە و رۆژی سێشەممە دوایین گەڕی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان بەڕێوە دەچێت و پاڵەوانی خولەکە یەکلا دەبێتەوە، رۆژی پێنجشەممەش لە دەربەندیخان مه‌راسیمی یاریی کۆتایی خولی پلەیەکی کوردستان لە كاتژمێر 9:30ـی شه‌و له‌ نێوان ئاکرێ و دهۆک بەڕێوە دەچێت و رۆژی هەینیش قۆناخی کۆتایی خولی پلە دووی کوردستان له‌ نێوان یانه‌كانی (رزگاری ـ شێخان)، (ئاسۆ ـ خانه‌قین) ده‌كرێت.