ئەڵمانیا ڕێگا لە پارتهكهی ئهردۆغان دەگرێت و بۆ هەدەپەی دەکاتەوە
K24 - ههولێر:
دوای ئەوەی لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ئاهەنگی بانگەشەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییهكهی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بەڕێوەچوو، بەرپرسانی تورکیا ڕەخنەیان لە حکوومەتی ئەڵمانیا گرت و بە 'دوو ڕوو" ناویان برد.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وەزیری دهوڵهتی تورکیا بۆ کاروباری یەکێتی ئەوروپا، عومەر چێلیک، لەوبارەیەوە نووسیویەتی:" ئەمە ڕێکناکەوێت لەگەڵ هزری دیموکراسی و یاسادا، ئاهەنگێکی تیرۆرستی لە لایەن کاربەدەستانی ئەڵمانیەوە ڕێگای پێدراوە."
لە درێژەی تویتەکەیدا نووسیویەتی:" لە ڕاستیدا دەبوو ئەڵمانیا دژی ئەو تیرۆرستانە بجەنگایە نەک ڕێگایان بۆ بکاتەوە." وهك ئهوهی وهزیره توركهكه دهیڵێت.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەو بارەوە بەیانامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هێرشیکردۆتە سەر حکوومەتی ئەڵمانیا و بە "دوو ڕوو" و پاڵپشتیکەری "تیرۆرستان" تۆمەتباری کردووە.
ئەم لێدوانانەی بەرپرسانی تورکیاش لە دوای ئەوە دێت کە پێشتر حکوومەتی ئەڵمانیا ڕێگای بە پارتەکەی ئۆردوگان (ئەکەپە) نەدا لەو وڵاتە ئەوروپییە بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجام بدات.
بڕیارە ڕۆژی 24یی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنە پەرلەمانییهكهی تورکیا بەڕێوەبچێت.