خه‌میس خه‌نجه‌ر ستایشی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات

سه‌رۆك بارزانی و سكرتێری گشتیی پڕۆژەی عەرەبیی عێراق كۆبوونه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر

سكرتێری گشتیی پڕۆژەی عەرەبیی عێراق، ڕۆڵ و كاریگەریی سەرۆك بارزانی لە پەنادانی ئاوارەكان بە هەڵوێستێكی مێژوویی ناوزەد ده‌كات كە هەرگیز لە بیر ناكرێت و سوپاسی گەلی كوردستان و سەرۆك بارزانی كرووه‌ بۆ یارمەتیدان و حەواندنەوەی ئاوارە و لێقەوماوانی عێراق لە چەند ساڵی ڕابردوودا.

ئه‌مڕۆ دووشەممە 28/5/2018 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سكرتێری گشتیی پڕۆژەی عەرەبیی عێراق و شاندی یاوەری كۆبوونه‌وه‌و بیروڕایان لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكان و پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا هەردوولا بۆ گەڵاڵه‌كردنی بۆچوونەكان لەباره‌ی پڕۆسەی سیاسی و بەرنامەی حكوومەتی داهاتووی عێراق، جەختیان لە هەماهەنگی نێوانیان كردەوە.

هاوپه‌یمانێتی قه‌راری عێراقی له‌لایه‌ن خه‌میس خه‌نجه‌ر پاڵپشتی ده‌كرێت و له‌ هه‌ڵبژاردنی رۆژی 12/5/2018 دا 14 كورسییان به‌ده‌ستهێناوه‌.

دیداری نێوان سه‌رۆك بارزانی و  خه‌میس خه‌نجه‌ر و شاندێكی پڕۆژەی عەرەبیی عێراق
دیداری نێوان سه‌رۆك بارزانی و خه‌میس خه‌نجه‌ر و شاندێكی پڕۆژەی عەرەبیی عێراق