دوو كۆڵبەری كورد كەوتنە بۆسەی پاسداران

یەكێك لە بریندارەكان بەھۆی سەختی برینەكەیەوە گەیەندرایە ھەولێر

K24 - سۆران

تەیفور محەمەد، پەیامنێری كوردستان24 لە دەڤەری سۆران رایگەیاند: "شەوی رابردوو دوو كۆڵبەری كوردی دانیشتووی رۆژھەڵاتی كوردستان لە نزیك كوێستانی كێلەشین كەوتوونەتە بۆسەی پاسدارانی ئێران و تەقەیان لێكراوە و یەكێك لە كۆڵبەرە بریندارەكان بەھۆی سەختی برینەكەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ئێمرجنسی ھەولێركراوە".

رائید هاوار ئەرگوشی، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران بە كوردستان24 گوت: "کاتژمێر 9 شەو دوو هاووڵاتی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان کە کاری کۆڵبەری دەکەن لە سنووری نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان لە نزیك کێلەشینی سەر بە ناحیەی سیدەکان دەکەونە بۆسەی پاسدارانی ئێران و تەقەیان لێدەکەن لە ئەنجامدا کۆڵبەرێك بەناوی سامی خلیل فاروقی، تەمەن 32 ساڵ كە خەڵکی گوندی دڕوی سەر بەشاری شنۆیە و دوو گولـلەی بەر دەکەوێت و بەسەختی بریندار دەبێت".

گوتیشی: "دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی سیدەکان لە درەنگانی شەو بەهاوکاری هاورێکەی و تیمێکی پۆلیس و تەندروستی و پۆلسی سیدەکان بریندارەكە گواستراوەتەوە بۆ نەخوشخانەی سیدەکان، دواتر بۆ چارەسەری تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران کراو، بەڵام بەھۆی سەختی برینەكەیەوە لەوێشەوە رەوانەی نەخۆشخانەی ئێمرجنسی هەولێرکرا".

ھ.م

دوو كۆڵبەری كورد كەوتنە بۆسەی پاسداران
دوو كۆڵبەری كورد كەوتنە بۆسەی پاسداران
دوو كۆڵبەری كورد كەوتنە بۆسەی پاسداران
دوو كۆڵبەری كورد كەوتنە بۆسەی پاسداران
دوو كۆڵبەری كورد كەوتنە بۆسەی پاسداران
دوو كۆڵبەری كورد كەوتنە بۆسەی پاسداران
دوو كۆڵبەری كورد كەوتنە بۆسەی پاسداران