دوایین زانیاری له باره‌ی ره‌وشی ته‌ندرووستی سوڵتان هاشم
K24 - هه‌ولێر:
سلێمان جبووری، پارێزه‌ری سوڵتان هاشم، وه‌زیری به‌رگری رژێمی سه‌ددام حوسێن، ره‌تیده‌كاته‌وه باری ته‌ندرووستی ئه‌و وه‌زیره‌ی پێشووتر تێكچووبێت و گوازرابێته‌وه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌غدا.
جبووری له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له تێكچوونی ته‌ندرووستی سوڵتان هاشم ده‌كه‌ن راست نین و تا ئێستاش له به‌ندیخانه‌یه‌كی ناسڕییه زیندانییه.
وه‌ك وێبسایتی "بغداد الیوم" بڵاویكردووه‌ته‌وه، جبووری دووپاتیكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له‌و به‌ندیخانه‌یه‌ی ناسڕیه سه‌ردانییان كردووه و ته‌ندرووستیشی باشه.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌واڵی تێكچوونی ته‌ندرووستی سوڵتان هاشم و گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌غدا بڵاوبووه‌وه، به‌ڵام پارێزه‌ره‌كه‌ی ته‌واوی ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه.
پێشتریش سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندبوو، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و وه‌زیران، گفتوگۆ له باره‌ی ده‌ركردنی لێبوردنێكی تایبه‌ت بۆ سوڵتان هاشم ده‌كات.
فه‌ریق روكنی یه‌كه‌م سوڵتان هاشم، وه‌زیری به‌رگری سه‌رده‌می رژێمی سه‌ددام حوسێن، به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ و دژی مرۆڤایه‌تی، له 24ی حوزه‌یرانی 2007، سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو و بڕیار بوو له مانگی ئه‌یلوولی هه‌مان ساڵ سزاكه‌ی جێبه‌جێ بكرێت.
سوڵتان هاشم له دایكبووی ساڵی 1944 و خه‌ڵكی مووسڵه و له ساڵی 1995 كرایه وه‌زیری به‌رگری عێراق، تا رووخانی رژێمه‌كه‌ی سه‌ددام له پۆسته‌كه‌یدا به‌رده‌وام بوو.
ا. م