گواستنه‌وه‌ی گریزمان بۆ بارسێلۆنا كێشه‌ی تێكه‌وتووه
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا گواستنه‌وه‌ی ئانتوان گریزمان بۆ بارسێلۆنا كێشه‌ی تێكه‌وتووه، له‌م پێناوه‌دا یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به خێرایی بۆ هاوینی داهاتوو یاریزانێكی دیكه‌ی ده‌ستنیشان كردووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئیسپانیا، به‌رپرسانی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌ربه‌ستیان خستۆته به‌رده‌م رۆیشتنی ئانتوان گریزمان بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه بارسێلۆنا وه‌ك پلانی B له ئه‌گه‌ری بێهوابوونی له گواستنه‌وه‌ی ئانتوان گریزمان، راسته‌وخۆ هه‌وڵه‌كانی به ئاراسته‌ی كریستیان ئیریكسنی ناوه‌راستكاری تۆتێنهام ده‌ستپێده‌كات.