دادگاکانی تورکیا داوایه‌كی دەمیرتاش ره‌تده‌كه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا، پەنا بۆ دادگای دەستووری دەبات بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری زیندانه‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی دۆگان، پێشتر دەمیرتاش لە رێگه‌ی پارێزه‌رەکەیەوە داوای لە دوو دادگای جیاوازی تورکیا کردبوو کە پێداچوونەوە بۆ دۆسیەکەی بکرێت، بەڵام لە لایەن هەردوو دادگاکەوە بە تۆمەتی بوونی "بەڵگەی بەهێز دژی دەمیرتاش" داواکەی رەتکراوەتەوە.
ماوەی ساڵێک و نیوە دەمیرتاش به چه‌ندین تۆمه‌تی جیاواز له زیندانه، ئه‌وانه‌ی تۆمه‌ته‌كانیشیان ئاراسته‌ی ده‌میرتاش كردووه، داوای سه‌پاندنی سزای قورسی به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن كه 142 ساڵ زیندانیكرده‌وه.
پارێزه‌رەکەی پێیوایە زیندانیکردنی دەمیرتاش لە کاتێکدا کە کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیایە، پێشێلکردنی یاسا و مافەکانی مرۆڤە، لە داواکەشی بۆ دادگای دەستووری تورکیا نووسیویەتی:"زیاتر زیندانیکردنی دەمیرتاش، سیستەمی دادوەری لە تورکیا دەخاتە ژێرپرسیارەوە".
هـ. ج