به فه‌رمی محه‌مه‌د سه‌ڵاح بۆ یه‌كه‌مین یاری له مۆندیال دوورخرایه‌وه
فیدراسیۆنی تۆپی پێی میسر به فه‌رمی رایگه‌یاند كه محه‌مه‌د سه‌ڵاح به‌هۆی پێكانه‌وه ناتوانێت به‌شداریی یاری یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له مۆندیال به‌رامبه‌ر ئۆروگوای بكات.
به گوێره‌ی به‌رنامه‌ی وه‌رزشی (چیرینگیتۆ)ـی ئیسپانیا، له شاری جاكارتای پایته‌ختی وڵاتی ئیندونوسیا خه‌ڵكانێكی زۆری ئه‌و وڵاته وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له دژی سێرخیۆ رامۆس خڕبوونه‌ته‌وه و به‌هۆی پێكانه‌كه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاحه‌وه داوای سزادان و سڕكردنی رامۆس ده‌كه‌ن.
له فایناڵی چامپیۆنزلیگی 2018 سێرخیۆ رامۆس كاپتنی ریال مه‌درید زۆر به‌توندی به‌ره‌نگاری محه‌مه‌د سه‌ڵاح بووه‌وه و رێگه‌ی نه‌دا گێمی یه‌كه‌م ته‌واو بكات و به پێكانه‌وه هێرشبه‌ره میسرییه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی یاریگه كرد و ته‌نانه‌ت چاره‌نووسی ئه‌و یاریزانه‌شی له مۆندیال خسته مه‌ترسی.
پێكانه‌كه‌ی رامۆس له دژی سه‌ڵاح كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه، ته‌نانه‌ت فیدراسیۆنی جۆدۆی جیهان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌وه‌ی رامۆس به‌رامبه‌ر سه‌ڵاح كردی له یاری جۆدۆش رێگه پێدراو نییه.
به گوێره‌ی میدیاكان پێكانه‌كه‌ی سه‌ڵاح ده‌نگی ناڕه‌زایی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه، ته‌نانه‌ت نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س له ئیندونوسیا چوونه‌ته به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی ئیسپانیا داوایان كردووه كه ره‌گه‌زنامه‌ی ئیسپانیا له رامۆس وه‌ربگرنه‌وه و سزای بده‌ن.