چاوشئۆغڵۆ: دواى منبج به‌ره‌و ره‌ققه و كوبانێ ده‌ڕۆين و با يه‌په‌گه رووبكاته بيابانه‌كان

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، رايگه‌ياند، له‌و رێككه‌وتنەی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا لەبارەی منبج ئه‌نجامیانداوه بڕیاریان داوه يه‌په‌گه له منبج بكشێته‌وه.
چاوشئۆغڵۆ گوتی: "هه‌نگاوی به‌رجه‌سته ئه‌وه‌یه یه‌په‌گه لێره ده‌رده‌كرێت. لێره‌دا چاودێری كشانه‌وه‌ی یه‌په‌گه ده‌كه‌ین له منبج".
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای توركیدا بڵاوبووه‌ته‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا چاوش‌ئۆغڵو، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له ئه‌ڵمانیا له ناو فڕۆكه‌دا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌مریكا ئه‌نجامیانداون له‌باره‌ی منبج، چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "توركیا و ئه‌مریكا به‌یه‌كه‌وه بڕیارده‌ده‌ن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه له به‌ڕێوه‌بردن و هێزه‌كانی ئه‌منییدا كێ جێگه‌ی یه‌په‌گه بگرێته‌وه. ده‌كرێت بگوترێت نیوه‌ی تۆ بڕیاری له‌سه‌ر بده نیوه‌یشی من بڕیاری لەسەر دەدەم. كۆبوونه‌وه‌ی ئاماده‌كاری و قۆناغی جێبه‌جێكردن هه‌یه. قۆناغی جێبه‌جێكردن ماوه‌ی چه‌ند مانگێك ناخایه‌نێت".
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه كاتێک یه‌په‌گه كشایه‌وه توركیا كرده‌وه‌ى پێویست له ناوچه‌كه ئه‌نجام ده‌دات، گوتی: "لێره‌دا چاودێری كشانه‌وه‌ی یه‌په‌گه ده‌كه‌ین له منبج. دوای كشانه‌وه‌ی یه‌په‌گه ئێمه رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی روونه‌دات و رێكخراوی تیرۆریستیی دیكه نه‌یه‌ته ناوه‌وه. ئه‌وه‌ی مه‌رجه دیموگرافیای ئێره‌یه، دوای ئه‌وه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوویی مۆدێلی منبج جێبه‌جێكرا، دوای ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری له باكووری سووریا فه‌راهه‌مبوو ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌گیرێنه‌به‌ر و مۆدێلی منبج ده‌بێته مۆدێلێك بۆ دواتر. ده‌چینه شارێكی تر، ره‌ققه. به‌هه‌مان شێوه كۆبانێ. ئاساییه ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردبێت، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شی كوردبێت. په‌كه‌كه كورده‌كانیشی نه‌فیكردووه. پێویسته ئه‌و كوردانه بگه‌ڕێنه‌وه".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ