ڤیدیۆ: کاردانەوەی هاوڕێیانی ڕۆژنامەنووسە "کوژراوەکە" لە کاتی زیندووبوونەوەی
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی سێشه‌ممه (29ى ئايار/ مايۆى 2018)، (ئه‌ركادى بابچنكۆ) رۆژنامه‌نووسى به‌رهه‌ڵستكارى سياسه‌ته‌كانى سه‌رۆكى رووسيا، (ڤلاديمێر پوتن)، هه‌واڵى كوژرانى له لايه‌ن پۆليسى ئۆكرانياوه بڵاوكرايه‌وه.
بەڵام دوێنێ چوارشه‌ممه، پۆليسى ئۆكرانيا رايگه‌ياند، دزه‌يان كردووه‌ته ناو پيلانى تيرۆركردنى ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌وه و توانيويانه كه‌سێك به هه‌وڵدان بۆ تيرۆركردنى ده‌ستگير بكه‌ن.
(ڤاسيل گريتساك)، سه‌رۆكى ده‌زگاى ئه‌منى ئۆكرانيا به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌ياند، له ئۆپراسيۆنێكى نهێنى و تايبه‌تدا توانيويانه رێگه له پيلانى تيرۆركردنى ئه‌و رۆژنامه‌نووسه رووسييه بگرن و بڵاوکردنەوەی هەواڵی کوژرانی (ئەرکادی) پلانی پۆلیس خۆیبووە.
لە گرتەیه‌كی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتە، کاردانەوەی هاوکار و هاوڕێیانی رۆژنامەنووسەکە نیشان ده‌دات کاتێک دەزانن هاورێکەیان هێشتا لە ژیان ماوەو هه‌واڵی كوژرانی راست نه‌بووه.
?Ukraine faked the death of a journalist who was critical of the Kremlin.
— Xavi Ruiz ? (@xruiztru) ٣٠ مايو ٢٠١٨
See the moment his colleagues found out he was actually alive.
Source: @TIME pic.twitter.com/Is15mJOzAh