ئه‌سه‌د هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێز له هه‌سه‌ده ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتنی دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده بۆ راده‌ستكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌ستیدان، په‌نا ده‌بنه به‌ر به‌كارهێنانی هێز.
به‌شار ئه‌سه‌د له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "رووسیه‌لیه‌ومی" رووسی، كه ئه‌مڕۆ 31ی ئایار/ مایۆی 2018 بڵاوكرایه‌وه، رایده‌گه‌یه‌نێت، دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شار و شارۆچكانه‌ی مابوون و ئێستا له ژێر كۆنتڕۆڵی سوپان، تاكه كێشه مابێت، هێزه‌كانی سووریای دیموكراته كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هاوكاری ده‌كرێن و رووبه‌رێكی زۆرییان له باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا "رۆژئاوای كوردستان"، به‌ده‌سته‌وه‌یه.
ئه‌سه‌د روونیشی ده‌كاته‌وه، دوو بژاره ده‌خه‌نه به‌رده‌ست هه‌سه‌ده، یه‌كه‌میان كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دانوستان و گفتوگۆیه چونكه ئه‌و هێزه‌ش سوورین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به زه‌بری هێز ئه‌و ناوچانه كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێت: "هیچ بژاره‌یه‌كی دیكه‌مان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه".
ئه‌سه‌د دووپاتیشی ده‌كاته‌وه "پێویسته ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڕۆن، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هه‌ر ده‌بێت بڕۆن" و ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوای "ئازادكردنه‌وه‌ی حه‌له‌ب، دواتر دێره‌زوور و پێشتریش حیمس و ئێستاش دیمه‌شق، ئه‌مه‌ریكا كارته‌كانی خۆی دۆڕاندووه".
هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی سووریا دیموكرات (هه‌سه‌ده)، له 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2015 دامه‌زراوه، هه‌رچه‌نده هۆزه عه‌ره‌به چه‌كداره‌كان و هه‌ندێك توركمان و مه‌سیحی باكووری سووریاشی له خۆ گرتووه، به‌ڵام زۆرینه‌ی كورده و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) پێكهینه‌ری سه‌ره‌كییه، له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه راسته‌وخۆ پاڵپشتی ده‌كرێت و پڕچه‌ك كراوه.
ا. م