فیفا به‌هۆی پێكانه‌كه‌ی سه‌ڵاح هاته ده‌نگ
فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ناسراو به فیفا، له‌سه‌ر هه‌ژماری فه‌رمی تویته‌ری مۆندیالی 2018، چه‌ند وێنه‌یه‌كی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی هێرشبه‌ری میسری بڵاو كردۆته‌وه و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازێت.
له فایناڵی چامپیۆنزلیگی 2018، سێرخیۆ رامۆس كاپتنی ریال مه‌درید زۆر به‌توندی به‌ره‌نگاری محه‌مه‌د سه‌ڵاحی هێرشبه‌ری لیڤه‌رپوول بووه‌وه، به‌هۆیه‌وه به گریانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت و یارییه‌كه‌ی پێ ته‌واونه‌كرا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی میسر به فه‌رمی رایگه‌یاند كه سه‌ڵاح به‌هۆی پێكانه‌وه ناتوانێت به‌شداریی یه‌كه‌مین یاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له مۆندیال به‌رامبه‌ر ئۆروگوای بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئه‌مڕۆ فیفا هیوای ئه‌وه‌ی خواست ئه‌و هێرشبه‌ر میسرییه له مۆندیال دانه‌بڕێت و به زمانی رووسی له‌سه‌ر هه‌ژماری جامی جیهانی رووسیا له تویته‌ر نووسیویه‌تی: سه‌ڵاح ئه‌ستێره گه‌وره‌كه له مۆندیال چاوه‌ڕوانتین، به‌هیواین زوو چاك بیته‌وه.