ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هه‌سه‌ده هۆشداری ده‌داته ئه‌سه‌د
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پنتاگۆن) هۆشداری ده‌داته هێزه‌كانی سوپای سووریا له هێرشكردنه سه‌ر سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی، یان هاوپه‌یمانه‌كانی له سووریا.
وێبسايتی رووسیه‌لیه‌وم بڵاویكردووه‌ته‌وه، كینیس ماكنیزی، سوپاسالاری هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له باره‌گای پنتاگۆن، وه‌ڵامی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریای دایه‌وه، كه پێشتر رایگه‌یاندبوو، ده‌توانن هێز له دژی "هێزه‌كانی سووریای دیموكرات" به‌كاربهێنن و هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان، یان هاوپه‌یمانه‌كانی واشنتن له سووریا.
ماكینزی گوتی: "ئه‌نجامدانی هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا یان هاوپه‌یمانه‌كانی له سووریا، ده‌بێته سیاسه‌تێكی خراپ بۆ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، به‌رده‌وامه".
لێدوانه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا هاتن، كه له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "رووسیه‌لیه‌ومی" رووسی، رایگه‌یاندبوو "پێویسته ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڕۆن، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هه‌ر ده‌بێت بڕۆن" و ئاماژه به‌وه ده‌كات، دوای "ئازادكردنه‌وه‌ی حه‌له‌ب، دواتر دێره‌زوور و پێشتریش حیمس و ئێستاش دیمه‌شق، ئه‌مه‌ریكا كارته‌كانی خۆی دۆڕاندووه".
هاوكات راشیگه‌یاند، هیچ كه‌س متمانه به ئه‌مه‌ریكا ناكات، به قسه شتێك ده‌ڵێن و به كرداریش شتێكی دیكه و "رۆژانه درۆ ده‌كه‌ن"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر به گفتۆ چاره‌سه‌ر نه‌بێت، ده‌بێت به زه‌بری هێز ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌وانی لێیه كۆنتڕۆڵی بكه‌نه‌وه.
ئه‌سه‌د هه‌ڕه‌شه‌ی له هێزه‌كانی سووریا دیموكراتیش كرد و رایگه‌یاندبوو، دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌ك، ئێستا تاكه كێشه مابێت، هێزه‌كانی سووریای دیموكراته كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هاوكاری ده‌كرێن و رووبه‌رێكی زۆرییان له باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا "رۆژئاوای كوردستان"، به‌ده‌سته‌وه‌یه.