هێزێكی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر چیای شنگال جێگیر ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:
هێزێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا، گه‌یشتوونه‌ته سه‌ر چیای شنگال و بڕیاره له‌وێ جێگر بن و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی دابمه‌زرێنن.
جه‌لال خه‌لۆ، جێگری قائیمقامی قه‌زای شنگال، به په‌یامنێری كوردستان 24ی راگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ 15 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی سوپای ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتوونه‌ته چیای شنگال و له نزیك لووتكه‌ی (میرا)ی زنجیره چیاكه جێگیر بوونه.
جه‌لال خه‌لۆ، كه ئێستا له شنگاله راشیگه‌یاند، ئه‌و هێزه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا هاتوونه‌ته شوێنه‌كه و ئامادەکاری بۆ درووست‌کردنی بنکەیەکی سەربازى ده‌كه‌ن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)