"بۆ مانه‌وه له دیمه‌نه‌كه‌دا نزیكه عه‌بادی حاشا له رابردووی بكات"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2/6/2018 سه‌رچاوه عێراقییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر، به‌هۆی بوونی ناكۆكی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ده‌عوه‌دا له جیابوونه‌وه له حزبه‌كه‌ی "حزبی ده‌عوه" نزیكبووه‌ته‌وه‌و له هه‌وڵدایه به‌هۆی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێیه كه هاوپه‌یمانی سائیروون به سه‌رپه‌رشتی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دره و چه‌ندین هێز و لایه‌نی سیاسی دیكه له خۆی بگرێت.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك به رۆژنامه‌ی حه‌یاتی چاپی له‌نده‌نی گوتووه، مه‌رجه‌عییه‌تی ئایینی نه‌جه‌ف و موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، له‌باره‌ی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران بۆچوونیان له یه‌كتری نزیكه و پێیانوایه ئه‌گه‌ر هاتوو كاندیده‌كه له حزبی ده‌عوه بێت، ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بێت و بچێته ده‌ره‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی حزبه‌كه‌یه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له یه‌كتر نزیكبوونی بۆچوونی مه‌رجه‌عییه‌ت و سه‌در له‌و پرسه‌دا، واتای ئه‌وه نییه له هه‌موو پرسێكی دیكه‌دا وه‌ك یه‌كتری بیربكه‌نه‌وه و به كرده‌یی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته رێككه‌وتوون، هه‌ر چه‌نده بۆچوونی هاوبه‌شیان هه‌یه، عه‌بادیش ئاگاداری ئه‌و بۆچوونانه‌یه به‌ڵام هێشتا بڕیاری خۆی نه‌داوه، به‌ڵام له وه‌رگرتنی ئه‌و بڕیاره نزیكه و چاوه‌ڕوانه بزانێت چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌رهاویشته‌كانی بڕیاره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌یدا بكات".
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌لحه‌یات ئاشكرای كردووه، ناكۆكییه‌كانی ناو ده‌عوه په‌یوه‌سته به هاوپه‌یمانێتی به‌ست له‌گه‌ڵ سائیروونی سه‌در كه له هه‌ڵبژاردنی رۆژی 12/5/2018 به 54 كورسی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنیان به‌ده‌ستهێناوه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "به‌ره‌ی نووری مالیكی له‌ناو حزبی ده‌عوه به ته‌واوه‌تی ره‌تیده‌كه‌نه‌وه هاوپه‌یمانێتی نه‌سر له‌گه‌ڵ سائیروون هاوپه‌یمانێتی ببه‌ستێت. ئه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌ڵوێستی موقته‌دا سه‌دره‌وه‌یه به‌رامبه‌ر نووری مالیكی".
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی دزه‌یان پێكراوه‌و ئه‌لحه‌یات ده‌ڵێت گه‌یشتووه‌ته ده‌ستیان، به‌م دوواییانه له ئێواره به‌ربانگێكدا له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی حزبی ده‌عوه‌شدا شه‌ڕه قسه له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی مه‌رجی كه‌نارگیركردنی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران و دوورخستنه‌وه‌ی له ده‌عوه روویداوه".
له‌وباره‌یه‌وه سه‌عد مه‌تڵه‌بی، سه‌ركرده‌ی ده‌عوه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتبووی، سائیروون مه‌رجی قورسیان بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵمان دیاریكردووه، وه‌ك داوای لێبووردنكردن له خه‌ڵكی مووسڵ له‌لایه‌ن نووری مالیكی به‌هۆی داگیركردنی شاره‌كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه. بۆیه هیچ گفتوگۆیه‌كمان له‌گه‌ڵ سائیروون نییه، ئه‌وه بژارده‌ی خۆیانه و ده‌یانه‌وێت لێمان دووربكه‌ونه‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئۆفیسی مالیكی له به‌یاننامیه‌كدا و له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌واناندا رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێك له چوارچێوه‌ی یاسادا بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران كاندید بكرێت نه مه‌رجمان له سه‌ری هه‌یه نه كه‌سیش كاندید ده‌كه‌ین".