بریتانییه‌ك لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی داعش له عێراق ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه‌ریم ئه‌سعه‌د ئه‌حمه‌د خان، ده‌كاته راوێژكاری تایبه‌تی خۆی و سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له تاوانه‌كانی رێكخراوی داعش له عێراق.
تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی 2017 پێكهێنراوه‌و ئه‌ركی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ لێپرسینه‌وه له تیرۆریسته‌كانی رێكخراوی داعش به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی له عێراق ئه‌نجامیانداوه.
له‌وباره‌یه‌وه ستیڤان دوگاریك، گوته‌بێژ به‌ناوی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له نیویۆرك، گووتی: "ئه‌حمه‌د خان یه‌كه‌مین سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یه، ئه‌و پارێزه‌رێكی بریتانییه و زیاتر له 25 ساڵه ئه‌زموونی پیشه‌یی له یاسای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌یه، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی مافه له یاسا و له كۆلێژی كینگی زانكۆی له‌نده‌ن خوێندوویه‌تی و خه‌سڵه‌تی دیكه‌شی هه‌ن كه هاوكارن بۆ ئه‌ركه‌كه‌ی و له شه‌ریعه‌تی ئیسلامیی شاره‌زایه و خاوه‌نی چه‌ندین شاره‌زایی دیكه‌یه‌شه".
رۆژی 21/9/2017 ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده،ڵه‌تی به زۆرینه‌ی ده‌نگ و له‌سه‌ر داوای سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاریدا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ لێپرسینه‌وه له تیرۆربیستانی داعش به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی له عێراق ئه‌نجامیانداوه پێكبهێنرێت.