خۆ بە "سەگ" كردن لەنێو شوێنكەوتووانی ئیمامەكانی شیعە زیاد دەكات
K24 - ھەولێر
ماوەیەكە چەندین دیمەنی سەیر و سەرنجڕاكێشی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبوونەتەوە، كە بەشێك لە شوێنكەوتووانی مەزھەبی شیعە خۆیان وەك سەگی ئیمام حوسەین و ئیمام عەلی و پیاوانی ئایینی دیكەی شیعە دەناسێنن و لە كاتی زیارەتكردنی ئارامگاكانیشدا ھاوشێوەی سەگ دەحەپێنن و لەسەر ئەژنۆ و سینگ بە خشكە بەرەو ئارامگاكان دەخشێن.
ھەرچەندە بەشێك لە پیاوە ئایینی و مەرجەعەكانی شیعە ئەمە بە دوور لە ئیسلام و مەزھەبەكیان دەزانن، بەڵام لەلایەن ھەندێك لەوانی دیكە جێگەی پەسندە و تەنانەت دەستخۆشی و ستاییشی ئەو كەسانە دەكرێت كە وەك سەگ خۆیان دەردەخەن و بە شانازی دەزانن كە سەگی بەر دەرگای ئیمامەكانیان و ناوە دیارەكانی مەزھەبی شیعەبن.
وەك لەو گرتە ڤیدیۆیە دەردەكەوێت، ئەو كەسانەن كە ھاوشێوەی سەگ رێدەكەن و بە عیبادەتیشی دەزانن.
بەدرێژایی مێژووی زیاتر لە ھەزار و 400 ساڵی رابردووی ئیسلام، ھەردوو مەزھەبی سوننە و شیعە ململانێییان ھەبووە و زۆرجاریش خوێنی یەكترییان حەڵاكردووە.
ھ.م