سعوودییە هەڕەشەی هێرش كردنهسهر قهتهر دهكات
K24 - ههولێر:
سعوودیە هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز له دژی وڵاتی قەتەر دهكات، ئەگەر بێت و ئەو وڵاتە سیستەمی بەرگریی مووشەکیی( ئێس- 400)ـی رووسی بکڕێت.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (لۆ مۆند)ی فەڕەنسی، ریاز پێشتر داوای لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، کردووە کە بۆ راگرتنی سەقامگیری ناوچەکە رێگریی لەو هەوڵەی قەتەر بكات ئهگهرنا "سعوودییە بژاردەی سەربازی" بەکاردەهێنێت.
لە حوزەیرانی ساڵی 2017، سعوودییە و بەحرەین و ئیمارات و میسر بە بیانووی "پشتگیریکردن لە گروپە تیرۆرستیەکان و ئێران" پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانیان لەگەڵ قەتەر بڕی و گهمارۆیشیان خسته سهری.
لە وەڵامی ئەوەشدا، قەتەر رووسیای وەک هاوڕێ نوێکەی دەستنیشان کردووە و لەسەرەتای ئەمساڵیشدا باڵیۆزی قەتەر لە مۆسکۆ رایگەیاند، "گفتوگۆگان بۆ کڕینی سیستەمی ئێس-400 لەگەڵ رووسیا گەیشتۆتە قۆناغێکی پێشکەوتوو".