زێدان په‌یامێكی ماڵئاوایی بۆ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید ناردووه
زینه‌دین زیدان راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا نامه‌یه‌كی له رێگه‌ی (واتس ئه‌پ)ـه‌وه بۆ یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید ناردووه، له كاتێكدا زۆربه‌ی یاریزانه‌كان كاتێك ئه‌و نامه‌یه‌یان پێگه‌یشتووه له گه‌رمه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانیان بوونه بۆ مۆندیالی 2018ـی رووسیا.
رادیۆی ئالبارتیدازۆی ئیسپانیا، ده‌قی ئه‌و نامه‌یه‌ی بڵاو كردۆته‌وه كه زیدان وه‌ك ماڵئاوایی بۆ یاریزانه‌كانی ناردووه و نووسیویه‌تی: سووپاس بۆ هه‌موومان، سووپاس بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه كرتان، من به‌بێ هه‌وڵ و پاڵپشتی ئێوه هه‌رگیز ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌م به‌ده‌ستنه‌ده‌ھێنا، خۆزگه ده‌خوازم له داهاتوو بتانبینمه‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌یامه‌ی زیدان له كاتێكدایه كه به‌رپرسانی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یانه‌وێت به‌خێرایی راهێنه‌رێكی نوێ بۆ یانه‌ی شایانه ده‌ستنیشان بكه‌ن، له نێوایاندا میدیاكان بۆ شوێنگره‌وه‌ی زیدان باس له (ماوریسیۆ پۆچیتینیۆ و خۆزێ ماریا گووتی) ده‌كه‌ن.