"یوڤێنتۆش میراتگر و شوێنگره‌وه‌ی بوفۆنی دۆزییه‌وه"
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا یانه‌ی یوڤێنتۆس شوێنگره‌وه‌ی جیانلویجی بوفۆنی دۆزیوه‌ته‌وه و بۆ وه‌رزی داهاتوو نزیكه له‌وه‌ی درێسی یانه خانمه‌پیره‌كه بپۆشێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، تۆڕی هه‌واڵی سكای سپۆرتی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه یوڤێنتۆس له‌گه‌ڵ ماتیا پێرینی گۆڵپارێزی یانه‌ی جێنوا به 14 ملیۆن یۆرۆ رێككه‌وتووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئیداره‌ی یوڤێنتۆس له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت بڕیاریان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌م گۆڵپارێزه باڵابه‌رزه‌ی جێنوا داوه.
ماتیا پێرینی ته‌مه‌ن 25 ساڵ له هاوینی 2013 له یانه‌ی پێسكاراوه به بڕی 6 ملیۆن یۆرۆ روویكرده جێنوا، تا ئێستا 151 یاری له‌گه‌ڵ جێنوا كردووه و پێشتر یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیاش كردووه.