له‌ پێكدادانێكدا له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ دوو سه‌ربازی توركیا كوژران

په‌كه‌كه‌ به‌ مووشه‌ك هێرشی كردووته‌ سه‌ر سوپا

K24 - هه‌ولێر:

لەسەر سنووری نێوان عێراق و توركیا "باشوور و باكووری كوردستان" دوو سەربازی توركیا كوژران و سەربازێكیش بریندارە.

سەرۆك ئەركانی توركیا لە لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لەسەر سنووری عێراق و توركیا بە مووشەك ھێرشیان كردووەتە سەر سەربازانی توركیا و لە ئەنجامدا دوو سەرباز كوژراون و یەكێكی دیكەش بریندار بووە.

دوو رۆژ پێش ئێستا لەسەر سنووری عێراق سێ سەربازی دیكەی توركیا كوژران، ماوه‌یه‌كیشه‌ سوپای توركیا، به‌ بیانووی بوونی بنكه‌ و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌و ناوچه‌ سنوورییانه‌، خاكی هه‌رێمی كوردستان به‌زاندووه‌.

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانیش توركیاش ماوه‌ ماوه‌ گونده‌ سنوورییه‌كان و بناری چیای قه‌ندیل بۆردومان ده‌كه‌ن.

پێشتر په‌كه‌كه‌ به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا له‌ شنگال كشایه‌وه‌ و هێزه‌كانی خۆی له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كۆكردووه‌ته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌و وڵاته‌ له‌ شه‌ڕدایه‌.

ا. م